kurdi.Diarunadiar.com
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
کونگره‌ و قه‌یرانه‌کانی:
  پرۆژه‌ی گۆڕینی قه‌واره‌ و یاسای هیجری
ئه‌م پرۆژه‌ له‌ گه‌ڵ یاساکانی حیزبدا کایه‌ ئه‌کات و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پته‌وتر کردنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای حیزبه‌....

 ماوه‌یه‌که‌ که‌ بابه‌تێک به‌ ناوی پرۆژه‌ی گۆڕینی قه‌واره‌ی حیزب له‌ ئاست کومیته‌ ناوه‌ندی حیزب دێته‌ به‌رباس،که‌ هیجری به‌ ته‌مایه‌ به‌ وه‌ر گرتنی ده‌نگی زۆرینه‌ی لایه‌نگران ئه‌م پرۆژه‌ بباته‌ کونگره‌ی 16 و له‌وێدا ده‌نگ بێنێته‌وه‌.له‌ ڕاستی دا ئه‌م پرۆژه‌ له‌ گه‌ڵ یاساکانی حیزبدا کایه‌ ئه‌کات و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پته‌وتر کردنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای حیزبه‌ که‌ داهێنه‌ری ئه‌م پرۆژه‌ که‌ریم په‌رویزی یه‌.دژبه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌ له‌ ڕێبه‌ری حیزب،که‌سانێک وه‌کوو حه‌مه‌ نه‌زیف قادری،حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی،ڕوسته‌م جه‌هانگیری و ته‌یموور مسته‌فایی و ته‌نیا که‌ریم په‌رویزی و مسته‌فا هیجری لایه‌نگری ئه‌م پرۆژه‌ن و دژبه‌رانی به‌ یه‌کگرتوانی نا موقه‌ده‌س ناو ده‌به‌ن.

 دژبه‌ران به‌ دوو به‌ندی ئه‌م ته‌رحه‌ زۆر نیگه‌رانن،یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که‌ سکرتێر ڕاسته‌وخۆ له‌ کونگره‌ هه‌ڵبژێردرێت و دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و چالاکی ڕێبه‌ری حیزب ببێته‌ بنه‌ما بۆ خۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان بۆ ڕێبه‌ری حیزب،که‌ له‌ ڕاستی دا زۆر که‌س له‌ ڕێبه‌ری حیزب حه‌زف ده‌بێت.به‌ڵام وا ده‌رئه‌که‌وێت که‌ ئه‌م شانۆی دژبه‌رانه‌ بۆ ته‌بلیغات بێت و ئه‌وانیش پێیان ناخۆش نیه‌ که‌ سکرتێر ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ بێنێته‌وه‌.


تاريخ: ۱۳۹۴/۱۰/۱۰ تعداد بازدید: 547

نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما: