kurdi.Diarunadiar.com
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
یارمه‌تی ئیتلاعات:
 هه‌ڵوێسته‌کان به‌رانبه‌ر به‌ هه‌واڵی یارمه‌تی 5000 دولاری به‌ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌!!!
به‌ پێویستمان زانی که‌ له‌ گه‌ڵ ئاماژه‌دانی دووباره‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌،ڕایبگه‌یه‌نین که‌ هه‌ر که‌سێک مافی هه‌یه‌ بۆ ژیان،داهاتوو و چاره‌نووسی خۆی بڕیار بدات

دیارونادیار وه‌رگیراو له‌ ئاکام نیوز:له‌ دوای به‌ڵاو بوونی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تی 5000 دولاری ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیتلاعات به‌ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ که‌ به‌ ته‌مان کۆچ بۆ ئه‌ورووپا بکه‌ن،به‌ڵاو بوونی ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێک دژکرده‌وه‌ی له‌ نێو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌ دوای خۆیدا هێنا.

 ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ویبلاگی کۆمه‌ڵه‌ 1917 بوو،ویبلاگێک که‌ هه‌واڵی پێوه‌ندی دار به‌ کۆمه‌ڵه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌.به‌ڵام به‌ دوای بڵاو بوونی ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌دواداچونی زۆری بۆ کرا و‌ ڕاستی هه‌واڵه‌که‌ سه‌ڵمێندار و ته‌نانه‌ت له‌ فه‌یسبووکی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ وه‌کوو "هه‌واڵی گه‌رمی کۆمه‌ڵه‌" ڕاستی هه‌واڵه‌که‌ دووباره‌ سه‌ڵمێندرا.

 به‌ پێویستمان زانی که‌ له‌ گه‌ڵ ئاماژه‌دانی دووباره‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌،ڕایبگه‌یه‌نین که‌ هه‌ر که‌سێک مافی هه‌یه‌ بۆ ژیان،داهاتوو و چاره‌نووسی خۆی بڕیار بدات.ئێستا ئه‌م بڕیاره‌ سرووشتیه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ و ناڕازی بوونی کۆمه‌ڵه‌ به‌ره‌وڕوو بێته‌وه‌.

 کۆمه‌ڵه‌ ئه‌یه‌وێت له‌ پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ندامانی خۆی وه‌کوو ڕێگایه‌ک بۆ گه‌ییشتن به‌ ئامانج و مه‌به‌ستی تاکه‌که‌سی و حیزبی که‌ڵک وه‌ربگرێت و پێشمه‌رگه‌کان به‌ باشی ئه‌م ڕاستیه‌ ئه‌زانن که‌ بۆچی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ پێیان خۆش نیه‌ کۆچ بۆ ئه‌ورووپا بکه‌ن.که‌وابوو پێویسته‌ ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ خۆیان بڕیار بۆ چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان بده‌ن و له‌م هه‌له‌ که‌ بۆیان ڕه‌خساوه‌ به‌ باشی که‌ڵک وه‌ربگرن و به‌ یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌کانیان،مه‌قه‌ڕه‌کان به‌جێ بهێڵن و بۆ ئه‌ورووپا کۆچ بکه‌ن.

تاريخ: ۱۳۹۴/۱۰/۱۲ تعداد بازدید: 558

نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما: