kurdi.Diarunadiar.com
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
پژاک و حیزبی دیموکرات:
 کاناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز:کێشه‌ و چه‌ن به‌ره‌کی نێوان پژاک و کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات
کاناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز ڕایگه‌یاند:زۆر بوونی ناکۆکی سیاسی نێوان حیزبه‌ کوردیه‌کان و تاوانبار کردنی یه‌کتر به‌ فیساد،بووه‌ته‌ هۆی چه‌ن به‌ره‌یی نێوان پژاک و کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات...

کاناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز ڕایگه‌یاند:زۆر بوونی ناکۆکی سیاسی نێوان حیزبه‌ کوردیه‌کان و تاوانبار کردنی یه‌کتر به‌ فیساد،بووه‌ته‌ هۆی چه‌ن به‌ره‌یی نێوان پژاک و کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات

 حاجی ئه‌حمه‌دی (سکرتێری پژاک) له‌ وتۆویژێ له‌ گه‌ڵ که‌ناڵی نه‌ورۆز جاڕێکی دیکه‌ هه‌ڵوێست و دژکرده‌وه‌ی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی شه‌نگاڵی به‌ توندی مه‌حکووم کرد و به‌ شێوه‌یه‌کی بێ ڕێزانه‌ ئه‌م حیزبانه‌ی فاسید و بێ ئیراده‌ ناو برد.

ده‌قی قسه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی:

 حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ جیره‌ خۆری مه‌سعوود بارزانین و له‌ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان پێڕه‌وی ده‌که‌ن.پێڕه‌وی کردنی کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات له‌ مه‌سعوود بارزانی له‌ گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی پژاک و مانیفیستی کوردستانی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌که‌دا نایێته‌وه‌ و ئه‌م حیزبانه‌ی به‌ره‌وڕووی یه‌کتر کرددوه‌.ته‌واو حیزبه‌کان پڕ بوونه‌ له‌ فیساد و بێ ئه‌خلاقی و به‌م بۆنه‌وه‌ ئیتر ناوێرن هیچ قسه‌یه‌ک بکه‌ن.بارزانی هه‌موویانی له‌ ده‌سه‌ڵات به‌شدار کردووه‌ تا بتوانن فساده‌کانی خۆیان په‌ره‌ پێ بده‌ن و زاری حیزبێک وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات ببه‌ستێت که‌ تا ئه‌ک کاته‌ سه‌رکه‌وتوو بووه‌.
تاريخ: ۱۳۹۴/۱۰/۱۸ تعداد بازدید: 576

نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما: