kurdi.Diarunadiar.com
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
حدک و کێشه‌ی سکرتێری:
 خالید به‌ ده‌ست ره‌دی ئه‌کات و به‌ پێ ڕای ئه‌کێشێت...
هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ سکرتێریی دووباره‌ی خالید عه‌زیزی و ئوپوزسیونی سازکراوی مسته‌فا مه‌ولوودی...

خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حزبی دیموکرات (باڵی جیابوو) ڕایگه‌یاندووه‌:"له‌ به‌هاری ساڵی 1395وه‌ ئه‌بێت به‌ شێوه‌ی ته‌واو و گشتگیر له‌ ناوخۆی وڵات بوونمان هه‌بێت و ساڵی 1395 ده‌بێت ساڵێکی پڕ ده‌سکه‌وت بێت بۆمان.پێشمه‌رگه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی دانیشتووی حیزب ده‌بێت ڕاهێنانی پێویست ببینن و ئامادگی پێویستیان هه‌بێت بۆ چوونه‌وه‌ی ناوخۆ"

 خالید عه‌زیزی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌رزی حیزب هه‌یبوو،کردوویه‌ و پیشانده‌ری ناوه‌ڕۆکی ته‌بلیغی و درووشم بوونی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ به‌ره‌به‌ری کونگره‌ی 16یه‌.هه‌رچه‌ند خالید به‌ ڕه‌واڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ خۆی به‌ربژێر ناکات به‌ڵام زۆر به‌ جیدی خۆی بۆ سکرتێری حازر کردووه‌ و بۆ بێ ده‌نگ کردنی دژبه‌رانی و به‌ ده‌ست هاوردنی خۆشه‌ویستی له‌ نێو ئه‌ندامان،چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی که‌ که‌سانی تر داوای لێ بکه‌ن.

  هه‌واڵه‌کانی گه‌یشتوو له‌ ده‌فته‌ری سیاسی باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ ئیجرا کردنی پیلانێک گرنگترین ڕه‌قیبه‌کانی وه‌کوو مسته‌فا شه‌ڵماشی (به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق و زۆر سه‌ر قاڵه‌) و ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده‌ (نه‌بوونی ده‌نگی متمانه‌ له‌ عێراق) له‌ به‌رده‌م خۆی لای بردووه‌ و بڕیار وایه‌ مسته‌فا مه‌ولوودی (به‌ هه‌بوونی فایلی 1000 لاپه‌ڕه‌یی گه‌نده‌ڵیی ئیخلاقی) خۆی بۆ سکرتێری کاندید بکات و خالیدیش تا دوا ساته‌کان خۆی کاندید ناکات و دواتر له‌ به‌ر پاڕانه‌وه‌ی زۆر خۆی کاندید بکات و ئه‌بێته‌وه‌ سکرتێر.جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی کونفڕانسه‌کانی ئه‌ورووپا ته‌واو بووه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ مانگی داهاتوو کونگره‌ی 16 ببه‌ستن.

تاريخ: ۱۳۹۴/۱۰/۲۲ تعداد بازدید: 615

نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما: