kurdi.Diarunadiar.com
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێستی حیزب:
 هه‌ڵوێستی تکراری و بێ ئامانجی حیزب سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن!!!
هه‌روا که‌ دیاره‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ یه‌که‌م هه‌ڵوێستی حیزب نیه‌ و هه‌موو جارێک به‌م جۆره‌ خۆی له‌ بازنه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگا دوور گرتووه‌ .....

هه‌ڵبژاردنێکی تر به‌‌ ڕێوه‌یه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ که‌ زیاتر له‌ دوو مانگی ماوه‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی تایبه‌ت له‌ نێو گرووپ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت میدییا نێوخۆیه‌کان و ده‌ره‌کیه‌کان در‌ووست بووه‌ و هه‌ر که‌سه‌و خۆی بۆ دیاری کردنی چارونووسی داهاتووی وڵات و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانی خۆیان له‌ په‌رله‌مان و مه‌جلیسی خۆبره‌گان حازر کردووه‌.

 له‌م نێوانه‌دا خاڵی جێگای سه‌رنج،هه‌ڵوێست و بڕیاری ئه‌حزاب و لایه‌نه‌کانه‌ که ڕاگه‌یێندراوی‌ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێش له‌ هه‌مووان ده‌رکه‌وتووه‌.حدکا جارێکی دیکه‌ قورسایی ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی له‌ کۆڵ خۆی کرده‌وه‌ و به‌ هه‌ڵوێستێکی دووپات کراوه‌ و دوور له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ڕوانینێکی سیاسی،هه‌ڵبژاردنی بایکوت کردوه‌ و له‌ خه‌ڵک داوای کردووه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ ماڵی خۆیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌م جۆره‌ ئه‌یه‌وێت پێگه‌ و جێگای خۆی پیشان بدات.

 هه‌روا که‌ دیاره‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ یه‌که‌م هه‌ڵوێستی حیزب نیه‌ و هه‌موو جارێک به‌م جۆره‌ خۆی له‌ بازنه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگا دوور گرتووه‌ و له‌ ڕاستی دا ئه‌م ڕێگا،باشترین ڕێگایه‌ بۆ حیزبی دیموکرات چوون هیچ پێگه‌ و ڕۆڵێکی له‌ نێو کۆمه‌ڵگادا نیه‌ و خۆیان چاک ئه‌زانن ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێک بگرن ناتوانن سه‌رکه‌وتوو بن و خه‌ڵک بێ گرینگی دان به‌وان ئه‌رکی خۆیان به‌ جێ ئه‌گه‌یێنن.وه‌کوو نموونه‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1392 که‌ حیزب بایکوتی کردبوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جۆره‌ که‌ ده‌رکه‌وت ته‌نیا له‌ کوردستان زیاتر له‌ 70% خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداریان کرد به‌ڵام حیزب به‌م شێوه‌ ئه‌یه‌وێت که‌ شتێکیان پێ بێت بۆ خه‌ڵک و بۆ دواڕۆژ.


تاريخ: ۱۳۹۴/۱۰/۲۹ تعداد بازدید: 788

نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما: