kurdi.Diarunadiar.com
ارسال به دوستان  نسخه چاپی
دوکتور قاسملوو ::
 کاریزمای قاسملوو :پیاسه یه ک له نیوان تابو و واقیعدا!
له‌ دوکتور قاسملوو ده‌بێ‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ ته‌جلیل بکه‌ین به‌ڵام له‌ دوکتور قاسملوو شتێکی‌ فه‌وقولعاده‌ دروست نه‌که‌ین ئینسانێکی‌ فه‌قولعاده‌ بووه‌،

رۆژی‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕی‌ 1368ی‌ هه‌تاوی‌ (13/7/1989ی‌ز) ئه‌گه‌ر رۆژێکی‌ ره‌ش له‌ مێژووی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تیی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ کورددا بوو، بۆ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران کۆست که‌وتنێکی‌ گه‌وره‌ بوو. له‌و رۆژه‌دا نه‌ته‌وه‌ی‌ کورد یه‌کێک له‌ بلیمه‌تترین‌و زاناترین رۆڵه‌کانی‌ خۆی‌‌و حیزبی‌ دێمۆکراتیش مامۆستای‌ رێبه‌ر‌و سکرتێری‌ گشتیی‌ لێوه‌شاوه‌‌و پایه‌به‌رزی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست چوو. تیرۆریسته‌کان که‌ له‌ سه‌ر مێزی‌ وتووێژ لووله‌ی‌ چه‌که‌کانیان روو به‌ سینگ‌و مێشکی‌ دوکتور‌و هاوڕێیانی‌ خسته‌کار، له‌وپه‌ڕی‌ سه‌رسوڕمانی‌ بیروڕای‌ گشتی‌دا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ ئۆتریشه‌وه‌ ئیسکۆرت کران.
په‌روه‌نده‌ی‌ تیرۆری‌ ڤییه‌ن سێ‌ قۆناغی‌ بڕی‌، به‌ڵام له‌و نێوه‌دا خوێنی‌ قوربانیانی‌ رێی‌ ئازادی‌‌و دێموکراسی‌، مرۆڤایه‌تی‌‌و دادپه‌روه‌ری‌ بووه‌ قۆچی‌ قوربانی‌ ساتوسه‌ودا‌و به‌رژوه‌ندی‌یه‌کانی‌ ده‌وڵه‌تان‌و په‌ڵه‌یه‌کی‌ شووره‌یی‌ که‌وته‌ ته‌وێڵی‌ مرۆڤایه‌تی‌. له ئاکامدا ده بی بگوتری:


له‌ دوکتور قاسملوو ده‌بێ‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ ته‌جلیل بکه‌ین به‌ڵام له‌ دوکتور قاسملوو شتێکی‌ فه‌وقولعاده‌ دروست نه‌که‌ین ئینسانێکی‌ فه‌قولعاده‌ بووه‌، به‌ڵام مه‌وجوودێکی‌ فه‌وقولعاده‌ نه‌بووه‌، وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کان بووه‌، وه‌ک ئه‌وان له‌ دایک بووه‌ به‌ڵام وه‌ک هه‌موو ئینسانێکی‌ عادی‌ نه‌ژیاوه‌، خۆی‌ پێ‌گه‌یاند، موتالعه‌ی‌ کرد تا بووه‌ ئه‌و دوکتور قاسملووه‌. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ‌ رێز له‌ دوکتور قاسملوو بگرین، دوکتور قاسملوو با نه‌که‌ینه‌ خودا‌و فریشته‌ که‌ که‌س نه‌توانێ‌ بیگاتێ‌. له‌ ژیانی‌ دوکتور قاسملوو فێر بین به‌تایبه‌تی‌ لاوان ‌و کیژان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا دوکتور قاسملووی‌ دیکه‌ مان زۆر بن. ئه‌وه‌ باشترین وه‌فایه‌ بۆ دوکتور قاسملوو. دوکتور قاسملوو هاتوه‌‌و نه‌خش‌و نرخی‌ خۆی‌ داناوه‌‌و رۆیشتوه‌‌و هه‌تا قیامه‌ت دوکتور قاسملوو بۆ ئێمه‌ نابێته‌ نان‌و ئاو. ده‌بێ‌ دوکتور قاسملووی‌ دیکه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ کورددا دروست بکه‌ین ئه‌وه‌ باشترین وه‌فایه‌ بۆ دوکتور قاسملوو. چونکی‌ دوکتور قاسملوو باوه‌ڕی‌ به‌وه‌نه‌بوو که‌ شۆرشگێڕی‌، سیاسه‌ت، دیپلۆماسی‌ به‌وی‌ ده‌ستی‌ پێ‌کردوه‌‌و به‌وی‌ ته‌واو ده‌بێ‌.


بۆخۆی‌ باوه‌ڕی‌ به‌وه‌ هه‌بوو که‌ ده‌بێ‌ پاش ئه‌ویش‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ویشدا که‌سانی‌ دیکه‌ پێ‌بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ میلله‌تی‌ کورد ته‌نیا یه‌ک نوخته‌ هومێدی‌ نه‌بێ‌. پێم وایه‌ ئه‌وه‌ باشترین وه‌فایه‌ بۆ دوکتور قاسملوو که‌ هه‌وڵ‌ بده‌ین رێگای‌ دوکتور قاسملوو که‌ رێگه‌ی‌ فێر بوون‌و زانست‌و خۆپێگه‌یاندن بووه‌ درێژه‌ی‌ پێ‌بده‌ین

تاريخ: ۱۳۹۰/۳/۱ تعداد بازدید: 1060

نام:
پست الکترونیکی:
نظر شما: